ناوهڕۆك
سوود لە سروشت وەرگرە بۆ جوانی ڕوخسار
زۆربەی ئافرەتان ڕێگەی جیاواز دەگرنە بەر بۆ جوانبوونیان، بەڵام ھەندێك لەم ڕێگایانە زیانبەخشە و ھەندێكیشیان لەڕووی داراییەوە تێچووی زۆرە.
چەند ڕێگەیەكی سروشتی ھەیە ئافرەتان و پیاوانیش دەتوانن سوودی لێ ببینن بۆ جوانی ڕوخساریان، ھاوكات ئەم ڕێگە سروشتیانە نە زیان بە پێستیان دەگەیەنێت و نە تێچوێكی زۆریشی دەوێت كە كەسەكە نەتوانێت جێبەجێیان بكات.
- لیمۆ: لێدانی لیمۆ بە شێوەیەكی تەنك و كەم لە ڕوخسار دەبێتە ھۆی سپیبوون و ڕەونەقدار كردنی، ھاوكات بەشێك لە خانەكان زیندوو دەكاتەوە.
- سپێنەی ھێلكە: ھەفتانە دووجار سپێنەی ھێلكە لە ڕوخسارت بدە، جوانیەكی بێوێنە بە ڕوخسارت دەبەخشێ.
- تێكەڵەی شیری تۆز و ئاوی لیمۆو و كەوچكێك لە زەیتی باوی كە پێكەوە لە ڕوخسارت بدە و لێیگەڕێ تاوەكو ١٥ خولەك، لێی بكەوە و ئینجا بیشۆ.
- زەیتی زەیتون یان زەیتی باوی: لێدانی ئەم زەیتانە لە ڕوخسار سوودێكی زۆر بەجوانی و زیندوو بوونەوەی خانەكانی دەگەیەنێت، ھاوكات دەتوانیت زەعفەرانیشی لێبدەیت بۆ ئەوەی ئەندامەكەی بە باشی دەربكەوێت.
- ئاوی گوێزی ھیندی و لێدانی لە ڕوخسار دەبێتە ھۆی شاردنەوەی عەیب و ناشرینی ڕوخسار.
- شەربەتی خەیار لەگەڵ شەربەتی لیمۆ بۆ كردنەوە و ڕەونەقدار كردنی ڕوخسار.
- تێكەڵەی كەوچكێكی بچووك لە ھەنگوین و كەمێك لە دارچین، پاشان لێدانی لە ڕوخسار دەبێتە ھۆی دروست كردنی ڕوخسارێكی كراوە و ڕۆشن.
سەرچاوەکان
1292 بینین